Links   |  contact us   |   About Us  |  Home                                                

  

وەزارەتی مافی مرۆڤ مەحكومی رفاندنی (ئازاد ئەرگوشی) دەكات....  وەزیری مافی مرۆڤ پێشوازی لە وەفدێكی كۆمەڵگای مەدەنی پارێزگای سەڵاحەددین كرد....

 

بەجیهانناساندنی جینۆ سایدی گەلی كورد

 

 

جینۆسایدی گەلی كورد

 

لەبارەی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ

 

جۆرەكانی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان

 

گەورەیی مافەكانی منداڵ

 

سایكۆلۆژیای ململانێ لەناو كۆمەڵگەدا

 

 

 

رێكخراوی (UNOPS) لەگەڵ وەزارەتی مافی مرۆڤ

 پرۆژەی رەوشی زیندانیان ئەنجام دەدەن

بۆ زیاتر برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی مافی مرۆڤی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی (UNOPS) لە پێناوی جێبەجێكردنی بەرنامەی پاراستنی مافی گلدراوەكان و قوربانیانی ئەشكەنجە لەسەردەمی رژێمی پێشووی عێراق، ئەمڕۆ 26/8/2008/ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی بەرێز د.شوان محمد عزیز وەزیری مافی مرۆڤ پێشوازی لە خاتوو (عەبیر مەندەلاوی) لێپرسراوی بەرنامەی مافەكانی مرۆڤ لە رێكخراوی ناوبراو لە كوردستان كرد.

Aug  25  2008

لە دیدارێكی وەزیری مافی مرۆڤ و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان دووپاتی پاراستنی دەستكەوتەكان كرایەوە....

 ەرلە بەیانی ئەمڕۆ 25/8/2008 بەرێز د.شوان محمد عزیز وەزیری مافی مرۆڤ پێشوازی لە وەفدێكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان كرد..

لەم دیدارەدا كە بەڕێز عبدالله عبدالكریم بەرێوەبەری گشتی دیوان ئامادەیبوو گفتوگۆیەكی تێر و تەسەل لەسەر رۆلی پێشمەرگە دێرینەكان كرا لە هێنانەكایەی رۆژی ئازادی كوردستان و دروستكردنی پەرلەمان و حكومەت كە رۆژێ لە رۆژان لە سەنگەرەكان ئەم بەڵێنەیان بە گەلەكەیان دابوو بە خوێنی خۆیان ئەم چارەنووسەشیان نەخشاند.

ستافێكی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست سەردانی وەزارەتی مافی مرۆڤی-یان كرد

 سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەرێز د.شوان محمد عەزیز وەزیری مافی مرۆڤ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە ستافێكی رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی بەناوبانگی ئەمریكایی كرد، لە پێشدا وەزیری مافی مرۆڤ بە وردی باسی لەو كاروچالاكییە مرۆییانە كرد كە لە میانی ماوەی دەستبەكاربوونی وەزارەتی مافی مرۆڤ ئەنجامدراوە و زیاتر تیشكی خستە سەر ئەم كۆنفرانس و سیمینارانەی لەمەڕ رەوشی مافی مرۆڤ لە كوردستان سازدراون.

ئەمساڵ خەڵاتی (UN) دەدرێتە چالاككارانی مافی مرۆڤ

لەدرێژەی كۆبوونەوەكانی بۆردی راوێژكاری وەزارەتی مافی مرۆڤ كە پێكهاتووە لە نوێنەرانی (UN) و ژمارەیەك لە رێكخراوە مەدەنیەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ.. ئەمڕۆ 13/8/2008 بەسەرپەرشتی د.شوان محمد عەزیز وەزیری مافی مرۆڤ لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی وەزارەت كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەم بۆردە سازدرا.

لەم كۆبوونەوەیەدا كە خاتوو تاڤگە عومەر رەشید بەرێوبەری گشتی كاروباری مافەكانی مرۆڤ ئامادەیبوو لە پێشدا ئەجێندای كاری ئەم كۆبوونەوەیە خرایەروو كە بریتیبوو لە چەند بڕگەیەك..

دانانی (بۆردی توندوتیژی دژی مێینە لە پارێزگاكان تەكانێكی دیكە بۆ رووبەرووبوونەوە...

 لەبەر رۆشنایی كۆبووونەوەی رۆژی 29/7/ی لیژنەی بەدواداچوونی كارەكانی حكومەت و بریاردانی لەسەر پێكهێنانی بۆردێكی توندوتیژی دژی مێینە لە پارێزگاكان بەمەبەستی بەزوویی لێكۆڵینەوە و ئاگاداربوون لەسەر ئەم كێشەی كە ئەمرۆ بە شێكە لە گرفتەكانی ئەم دەڤەرە، سەر لە بەیانی ئەمرۆ 11/8/2008 بەسەرپەرشتی بەرێز د.شوان محمد عەزیز وەزیری مافی مرۆڤی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی دیوانی وەزارەت یەكەم كۆبوونەوەی (بۆردی راوێژكاری توندوتیژی دژی مێینە لە پارێزگاكان) بەسترا كە نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەهەر سێ پارێزگاكانی هەرێم ئامادەیبوون.

 

 

 حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی

وه‌زاره‌تی بازرگانی

وه‌زاره‌تی ژینگه‌

وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان

 

 

Copyright © www.mohrkrg.org .. All Rights Reserved ..Hosted&Designed By sherzad

 
free hit counter code and script
ژماره‌ی سه‌ردانه‌کان