Links   |  contact us   |   About Us  |  Home                                                

  

.ئامارەكانی كووشتن و سووتانی مێینە بۆ مانگی 1-2-3-4-5ی  2009.... چالاكییەكانی كانوونی دووەم و شوبات و ئادار- 2009.... چالاكییەكانی كانوونی دووەم و شوبات و ئادار- 2009.... ئامارەكانی كووشتن و سووتانی مێینە بۆ ساڵی 2008 .... لە ئەنجامی توندوتیژی (99) ژن كوژراون و (234)یش سوتاون...!...

سەروەری یاسا

 

 

 

پێسێلكاری مافی منداڵ لە كوردستان

 

 

 

مافی هۆشیاربوون بە مافەكانی مرۆڤ

 

رێكخراوی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان

 

وەزارەتی مافی مرۆڤ

بەدۆسیەی حوكمی لە سێدارەدانی حوكمدراوەكاندا دەچێتەوە

وەزیری مافی مرۆڤ د. شوان محمد عەزیز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 24/6/2009 لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ خاتوو (كلیر میترو) سەرۆكی لقی نێردراوێتی لە كۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی روونیكردەوە كە لەدادگا سزای لە سێدارەدان لەسەر تۆمەتبارێك دەردەچێ و دەنێردرێتە دادگای تەمیز و ئەگەر لەوێش بڕیاری كۆتایی وەرگرت بەپێی یاسا هیچ بڕگەیەكی یاسایی نییە هەڵیبوەشێنێتەوە تەنها بە رەزامەندی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نەبێت و ئەو دەتوانێ ئەم سزایە بگۆڕێ...

Jun  28   2009

راپۆرتەكەی مافی مرۆڤی بەغدا

دەربارەی هەرێم دوورە لە هەموو راستیەك

 لەبەر رۆشنایی ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە بواری مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان دێتە كایەوە و بە تایبەت لە خوێندنەوەی راپۆرتە ناوخۆیی و دەرەكییەكان، ئەمڕۆ 15/6/2009 لەدیوانی وەزارەت بەرێز دكتۆر شوان محمد عەزیز وەزیری مافی مرۆڤ بەئامادەبوونی بەرێزان عەبدوڵڵا دلێر بەرێوەبەری گشتی دیوان و تاڤگە عومەر رەشید بەرێوەبەری گشتی كاروباری مافی مرۆڤ، پێشوازی لە وەفدێكی سەفارەتی ئەمریكا كرد كە پێكهاتبوون لە خاتوو (لوسی تاملین) رێكخەری حكومەتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و (جایسن ئۆڵنر) لێپرسراوی مافی مرۆڤ لە سەفارەتی ئەمریكا لە بەغدا و (ویڵسن مایرز) رێكخەری سەروەری یاسا لە ئۆفیسی سەفارەتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان...

لەكەنەدا..كۆرسی خوێندن بۆ كادیرانی بواری

مافی مرۆڤ و راهێنان بۆ فەرمانبەرانی ئەم بوارە ئەنجام دەدرێ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 14/6/2009 بەرێز د. شوان محمد عەزیز وەزیری مافی مرۆڤ لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە دادوەر خاتوو (كڵاودێت پیكارد) ئەندامی دادگای باڵا لە هەرێمی كیوپیك لە كەنەدا و وەفدە یاوەرەكەی كرد...

لەدیداری وەزیری مافی مرۆڤ و وەفدی خاچی سوردا

باسی لە پێداچوونەوەی حوكمی لەسێدارەدان كرایەوە

بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەت و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ 11/6/2009 بەرێز د. شوان محمد عەزیز وەزیری مافی مرۆڤ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە خاتوو (كلیر مێترو) سەرۆكی لقی نێردراوێتی لە كۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی كرد...

لەمەودوا خەتەنەكردنی كچان

سزای یاسایی لەسەر دەبێ

بۆ هەڵسەنگاندنی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەربەوەزارەت .... ئەمڕۆ 8 /6/2009 بەڕێز (د. شوان محمد عزیز) وەزیری مافی مرۆڤ كۆبونەوەیەكی فراوانی لەسلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرو كادیرانی رەوشی مافی مرۆڤ لەدەڤەری سلێمانی و گەرمیان سازدا .

لەدەستپێكی كۆبونەوەكەدا كە عبداللە دلێر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت ئامادەی بوو وەزیری مافی مرۆڤ باسی لەو هەنگاوانە كرد كەلەسەرەتای دروست بونی وەزارەتەكە لەكابینەی پێنجەمی حكومەت...

لە سلێمانی نەبوونی بینای تایبەت بە بەندیخانەكان بۆتە نانەوەی كێشەو دروست بوونی پێشێلكاریەكان..

  لە درێژەی سەردانەكانی دا بۆ بەسەركردنەوەی بەندیخانەكانی هەرێمی كوردستان ... ئەمڕۆ 7/6/2009 بەڕێز د.شوان محمد عزیز وەزیری مرۆڤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و نەوجەوانان و گەورانی لە پارێزگای سلێمانی كرد..

 

وەزیری مافی مرۆڤ پێشوازی لە خاتوو (نادیە خەلیفە) كرد

توێژەر لە بواری مافی ژنان لە رێكخراوی هیومان رایتس وچ.

 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 4/6/2009 بەرێز د. شوان محمد عەزیز وەزیری مافی مرۆڤ لە دیوانی وەزارەت پێشوزایكرد لە خاتوو نادیە خەلیفە توێژەر لە بواری مافی ژنان و ئافرەتان لە رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ لەم دیدارەدا وەفدی میوان مەبەستی سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان خستەروو كە ئامانجی توێژینەوە كردنە لەسەر خەتەنەی مێینە لە كوردستان...

وەزیری مافی مرۆڤ

 بەجیا چاوی بە بەرپرسی مافی مرۆڤ لە یۆنامی و لقی ئەڵمانیای رێكخراوی ئەنتەرناشناڵ سۆسایتی كەوت....
سەر لە بە یانی ئەمڕۆ 3/6/2009 بەڕێز (د.شوان محمد عزیز) وەزیری مافی مرۆڤی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەت پێشوازی كرد لە خاتوو (هما شكیب) بەرپرسی ئۆفیسی مافی مرۆڤ لەڕێكخراوی یونامی بە وەكالەت، لەم دانیشتنەدا كە نزیكەی كاتژمێریكی خایاند تیشك خرایە سەر ناوەڕۆكی ڕاپۆڕتی یونامی و كە تیایدا باس لە هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم كراوە لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ....

لە كۆبوونەوەی بۆردی راوێژكاری

 بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان خاڵێكی گرنگە لە رەوشی مافی مرۆڤ

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە رێكخراوە ناحكومیەكان و رێكخراوی یۆنامی و یونیسێف و پەیمانگای نێودەوڵەتی ئەمریكی ئەندام لە بۆردی راوێژكاری لە دیوانی وەزارەت ئەمڕۆ 27/5/2009 بەسەرپەرشتی د. شوان محمد عەزیز وەزیری مافی مرۆڤ كۆبوونەوەی بۆرد ئەنجامدرا...

 

حكومەتی ئەمریكا لە ئابی داهاتوودا پڕۆژەی (سەروەری یاسا) لەم هەرێمە دەخاتە كاری جێبەجێكردنەوە...

 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18/5/2009 د.شوان محەمەد عزیز وەزیری مافی مرۆڤ لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە خاتوو (هێلن ئولافس دوتیر) نوێنەری رێكخراوی (undp) كرد...

 لەدیداری وەزیری مافی مرۆڤ و وەفدێكی سویدی

 جەخت لەسەر پاراستنی ژنە (بێلانەكان) كرایەوە 

بۆ بایەخدانی زیاتر بە رەوشی مافی مرۆڤ لە كوردستان بەتایبەت لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 30/4/2009 بەڕێز د. شوان محمد عزیز وەزیری مافی مرۆڤ پێشوازی لە شاندێكی ئۆفیسی پەناهەندەكان و خاچی سووری سویدی كرد....

پڕۆژەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ پێگەیاندنی مامۆستایانی وانەی مرۆڤ بەڕێوەیە....

لەبەردەوامی بایەخدان بە رەوشی مافی مرۆڤ و تێڕوانینی زیاتر بۆ راپۆرتەكەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و بەشداریكردن لە بەرەوپێشچوونی رەوشەكە...

ئەمڕۆ 23/4/2009 لە دیوانی وەزارەت د.شوان محەمەد عزیز وەزیری مافی مرۆڤ بە ئامادەبوونی د.دلشاد عبدالرحمن وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مالكوم سمارت لێپرسراوی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی كرد....

ئەمڕۆ رێكخراوەكانی ئەمنستی ئەنتەرناشناڵ و مانگی سوری نێودەوڵەتی و یۆنۆپس و وەفدێكی سویدی سەردانی

 وەزارەتی مافی مرۆڤ-یان كرد.

ئەمڕۆ 22/4/2009 بەرێز د. شوان محەمەد عەزیز وەزیری مافی مرۆڤ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی چاوی بەژمارەیەك لە نوێنەرانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كەوت، لە پێشدا لەبەر رۆشنایی بڵاوكردنەوەی راپۆرتێكی تایبەت لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ لە كوردستان لەلایەن رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی. چاوی كەوت بە وەفدێكی رێكخراوی ناوبراو كە بەسەردانێك گەیشتنە دیوانی وەزارەت......

روونكردنەوەیەك لەمەڕ راپۆرتەكەی

رێكخراوی (لێبوردنی نێودەوڵەتی)..

بەر لە چەند رۆژێك رێكخراوی (لێبوردنی نێودەوڵەتی) راپۆرتێكی تایبەت ئامێزی لەمەڕ رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2008 بە ناوی (هیوا و ترس) بڵاو كردەوە.. دیارە ئەمە یەكەمین راپۆرتی ئەم رێكخراوەیە لەم چەشنە لەسەر هەرێمی كوردستان.. ئێمەش وەكو وەزارەتی مافی مرۆڤ پێش ئەوەی بچینە ناو ووردەكارییەكان و دەربڕینی راو سەرنج و بۆچوونەكانمان لەسەر خودی راپۆرتەكەی دەمانەوێ ئەمە بخەینە بەر دیدگای هەموو لایەك....

 

 

 حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی

وه‌زاره‌تی بازرگانی

وه‌زاره‌تی ژینگه‌

وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان

 

 

Copyright © www.mohrkrg.org .. All Rights Reserved ..Hosted&Designed By sherzad

 
free hit counter code and script
ژماره‌ی سه‌ردانه‌کان